ئه گه ر
ئه‌گه‌رهه‌موو سه‌ری ساڵێک، په‌ڕه‌کانی ته‌مه‌نم هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر هیوام که‌می کردبوونیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر سه‌رم داده‌نێم. ئه‌گه‌ر یادم، ئازیزترین ئازیزانمی تیا کاڵبووبێته‌وه به په‌نجه‌ی شیعری وه‌فا، سه‌رله‌نوێ تۆخی ده‌که‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مم باڵای کورتر بووبێ و باڵای وشه‌ی له‌خۆی کورتر، هه‌موو ڕۆژێک پێده‌نووسم: ئه‌ی قه‌ڵه‌م شه‌رم بتگرێ! به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر کوانووی خۆشه‌ویستیم ساردبووبێته‌وه ڕوو له کوێ که‌م؟ ئه‌وسا مه‌گه‌ر ناوێکی تر، له ناوی هه‌موو شتێ بچێ ئینسان نه‌بێ دووباره بۆ خۆم بدۆزمه‌وه.

0 Comments:
Post a Comment
<< Home